ڕیبێری : ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ زاڤی و میسی یاری بکه‌م
نوشته شده توسط : Honar Pirani

ڕیبێری : ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ زاڤی و میسی یاری بکه‌م

ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی فه‌ره‌نسا و یانه‌ی بایه‌رمیونخ فرانک ڕیبێری به‌ ڕاشکاوانه‌ باسی له‌وه‌ کرد ده‌یه‌وێت له‌ته‌نیشت هه‌ریه‌که‌ له‌ زاڤی هێرناندێز و  لیۆنێل میسی یاریبکات و یاریکردن بۆ به‌رشلۆنه‌ یاخود ریال مه‌درید وه‌کو خه‌ونێک ده‌بینێت هه‌روه‌ها میسی وه‌کو باشترین یاریزانی جیهان وه‌سف کرد ،، ڕیبێری بۆ ماڵپه‌ری یه‌کێتی تۆپی پێی جیهان وتی : به‌بڕوای من میسی باشترین یاریزانی جیهانه تا ئێستا و ده‌مه‌وێت یاری له‌گه‌ڵ ئه‌و و له‌گه‌ڵ چاڤی دا بکه‌م که‌ یاریزانێکی زۆر ئاست به‌رزه‌ و باش ده‌زانێت چۆن یاری بکات و یارمه‌تی یانه‌که‌ی ده‌دات له‌ ڕاستیدا یاریکردن بۆ به‌رشلۆنه‌ یاخود ریال مه‌درید وه‌کو خه‌ونێک وایه‌.. به‌مه‌ش ڕیبێری جارێکی درگاکانی گواستنه‌وه‌ی بۆ خولی ئیسپانی به‌کراوه‌یی هێشته‌وه‌ به‌ تایبه‌ت که‌ باسی له‌وه‌ کرد له‌ بارودۆخێکی خراپدایه‌ و وتی : له‌ خراپترین ساته‌کانم دان ، له‌ شه‌ش مانگی سه‌ره‌تای وه‌رز تووشی پێکان هاتم و ئێستاش له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ تووشی زۆر زه‌حمه‌تی هاتووم.




:: موضوعات مرتبط: وه رزشى , ,
:: بازدید از این مطلب : 1099
تاریخ انتشار : | نظرات ()
مطالب مرتبط با این پست
لیست